🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڕۆیتەرز: سێ کەشتی نەوتهەڵگری سعودیە دوای ڕێککەوتنی ئێران و ئەمەریکا بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕن

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/18 17:59

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە داتاکانی بەدواداچوونی کەشتییەکان بڵاویکردووەتەوە سێ نەوتهەڵگر بە ئاڵای سعودیەوە کە شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتبوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، کەشتییەکان ڕۆژی پێنجشەممە لەکاتی تێپەڕینیان بەو ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەدا، پێگەی خۆیان ڕاگەیاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی چەند هەفتەیەک بە هۆی گرژییەکانی ئەو تەنگەیە، کەشتییەکان ناچاڕ دەبوون بە بێدەنگی و شاراوە تێپەڕن.

هەروەها داتاکانی بەدواداچوونی کەشتییەکان دەریخستووە کە هاتوچۆ لە تەنگەی هورمز لە ڕۆژی پێنجشەممەدا زیادی کردووە، سێ نەوتهەڵگری جیاواز نەوتیان لە دەوروبەری بەندەری فوجەیرە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە دەرەوەی تەنگەی هورمز بارکردووە، دوو تانکەری دیکەش بە تەنگەی هورمزدا بە بارەوە بەرەو ئەورووپا خەریکی تێپەڕینن.

بە پێی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمەریکا، کۆماری ئیسلامی دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژدا ژمارەی ئەو کەشتیانەی کە بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕن، بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ئاستەی کە پێش داخستنی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە هەیبووە. پێش شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، تەنگەی هورمز خاڵی ترانزێتی نزیکەی لەسەدا 20ی نەوت و گازی جیهان بووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)