🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پارێزگاری کەربەلای پیرۆز سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی ڕوقییە دەکات و ستایشی هەڵوێستی مرۆیی خەڵکی هەڵەبجە دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/18 16:08

کەربەلای پیرۆز - INA

نەسیف جاسم خەتابی، پارێزگاری کەربەلای پیرۆز، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرەخۆشی لە خانەوادەی منداڵێک بەناوی (ڕوقەییە) کرد؛ هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی پارێزگاری هەڵەبجە و خەڵکەکەی کرد بۆ هەڵوێستی مرۆیی و نەسیمانەیان

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە،ڕایگەیاند: "نەسیف جاسم خەتابی، پارێزگاری کەربەلای پیرۆز، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو (ڕوقەییە) کرد، کە خەڵکی کەربەلایە و بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن لە پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا؛ لە خودای گەورە داواکارە بە ڕەحمەتی خۆی شادی بکات و سەبوری و ئارامی بە کەسوکاری ببەخشێت."

خەتابی سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی بۆ خاتوو (نوخشە ناسیح ئەحمەد)، پارێزگاری هەڵەبجە و دانیشتووانی پارێزگاکە دەربڕی لە پای هەڵوێستی مرۆیی بەرزیان

و هەستە ڕاستگۆیانەکانیان، کە باڵاترین مانای برایەتی و یەکڕیزی نیشتمانییان نیشاندا. جەختیشی کردەوە کە ئەو هاوسۆزی و تەباییەی خەڵکی هەڵەبجە بەرامبەر بەو خێزانە کەربەلاییە نیشانیان دا، ڕەنگدانەوەی ڕەسەنایەتی گەلی عێراق و بەها مرۆییە نەگۆڕەکانیانە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پارێزگاری کەربەلا بەنیازە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانێکی فەرمی بۆ پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام بدات، بە مەبەستی گەیاندنی سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی و خەڵکی کەربەلا بۆ پارێزگاری هەڵەبجە و دانیشتووانەکەی لە پای ئەو هەڵوێستە مرۆییە گەورەیەی کە هەمیشە جێگەی شانازی و ڕێزی خەڵکی کەربەلا دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)