بەغدا – INA
وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) بۆ ئەو کارمەندانە ڕاگەیاند کە بە شێوازی گرێبەست لە قوتابخانە ئێوارەییەکاندا کار دەکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوە کردووە: پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا لە ناوخۆی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ دەستیپێکردووە. ئەم دەرفەتە بە شێوەیەکی تایبەت تەنها ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە کە لە میلاکی قوتابخانە ئێوارەییەکاندا خزمەت دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێشکەشکاران دەبێت ئەم مەرج و هەنگاوانە پەیڕەو بکەن:
١. پێشکەشکار دەبێت سەرجەم مەرجە یاسایی و زانستییەکانی کێبڕکێ لەسەر کورسییەکانی خوێندنی باڵای تێدا بێت.
٢. پێویستە پێشکەشکار سەرکەوتووانە پێداویستییەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی بۆ زمانەکانی (ئینگلیزی و عەرەبی) و زانستی کۆمپیوتەر تەواو کردبێت.
٣. بەدەستهێنانی نووسراوی فەرمی کاندیدکردن و "لاری نەبوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پەیوەندیدار وەک مەرجێکی بنەڕەتی دیاریکراوە.
سەبارەت بە میکانیزمی پێشکەشکردن، وەزارەت ڕوونی کردۆتەوە کە پڕۆسەکە بە شێوازی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنیی تایبەتەوە بەڕێوەدەچێت. دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتییەکان، پێشکەشکار فۆرمی ئەلیکترۆنی پڕ دەکاتەوە و سەرجەم بەڵگەنامە و مستەمسەکە داواکراوەکان بە فۆرماتی (PDF) بار دەکات.