بەدواداچوون - INA
ئێرلینگ هاڵاند، هێرشبەری هەڵبژاردەی نەرویج، دوای کۆتاییهاتنی ئەو یارییەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەچوو، بە ڕەفتارێکی سەرنجڕاکێش ئەیمەن حسێنی یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانییەمانی سەرسام کرد.
هەڵبژاردەی نیشتمانییمان بە ئەنجامی (1-4) بەرانبەر هاوتا نەرویجییەکەی دۆڕا، لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی نۆیەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2026.
دەستبەجێ دوای فیکەی کۆتایی، ئێرلینگ هاڵاند لە ئایمەن حسێن نزیک بووەوە، تەوقەی لەگەڵدا کرد و باوەشی پێداکرد، پێش ئەوەی پێکەوە قسە بکەن و بەرەو ژووری گۆڕینی جلوبەرگ بەڕێ بکەون.
لە ڕەفتارێکی هاوشێوەدا، هاڵاند تەوقەی لەگەڵ گراهام ئارنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانییەمانیشدا کرد و باوەشی پێداکرد و قسەی لەگەڵدا کرد.