🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هەواڵگریی سەربازی 12 بازرگان و برەودەری ماددەی هۆشبەر لە بەغداد دەستگیر دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/17 10:56

بەغداد - INA

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی 12 بازرگان و برەودەری ماددەی هۆشبەری لە بەغداد ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "کارمەندانی هەواڵگریی سەربازی بەردەوامن لە گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییە جیاجیاکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد بۆ دەستگیرکردنی بازرگانان و برەودەرانی ماددەی هۆشبەر. لەسەر بنەمای زانیاریی ورد، چەندین بازگەی کتوپڕی هاوبەش لە چەند ناوچەیەکی بەغدادی پایتەخت داخران، کە تێیدا بەشی هەواڵگری و ئاسایش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی تر، توانییان 12 تۆمەتبار بە بازرگانیکردن و برەودان بە ماددەی هۆشبەر لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدادی پایتەخت دەستگیر بکەن."

ئەوەشی خستەڕوو: "ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەنجام دراون، کاتێک دەست بەسەر چەندین جۆری جیاوازی ماددەی هۆشبەردا گیرا کە پێیان بووە، و تۆمەتباران لەگەڵ کەرەستە دەستبەسەرداگیراوەکاندا بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی ڕادەست کران."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)