🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئاژانسی هەواڵگری: چەند تۆمەتبارێک بە تۆمەتی تیرۆر و دروستکردنی مەترسی لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی لە بەغداد دەستگیركرد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/17 01:47

بەغداد – INA

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی دۆسیەی تیرۆریستی و دروستکردنی ئەو هەڕەشانەی کە زیان بە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەگەیەنن لە بەغداد ڕاگەیاند.

ئاژانسەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "لە ڕێگەی دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازەوە کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆری بەغداد/ کەرخ و بە پاڵپشتی هەوڵی چڕی هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی ورد ئەنجامدران، توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت کە تێوەگلابوو لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکاران لە یەکێک لە ناوچەکانی بەغداد/ بەری کەرخ."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌: "لە ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازی دیکەدا، مەفرەزەکانی بەڕێوبەرایەتی ناوبراو توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە هەستابوو بە نووسینی دەستەواژەی (هەڕەشەی عەشایەری – ده‌گه‌) لەسەر یەکێک لە خانووەکانی بەغداد/ بەری کەرخ"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "هەردوو ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری و بەگوێرەی ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر جێبەجێکراون."

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "وتەی تۆمەتباران و دانپێدانانەکانیان تۆمارکراون لەپێناو ئامادەکردنیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دادگا"، هاوکات جەختیشی کردووەتەوە کە بەڵێن دەدات بە بەردەوامبوونی هەوڵە هەواڵگرییەکانی لە ڕاوەدوونانی هەر کەسێک کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش یان هەڕەشەکردن لە هاوڵاتیان بدات، لە پێناو پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتیدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)