🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لەگەڵ هاتنەوەی مانگی موحەڕەمدا.. لە زیقار پلانێکی خزمەتگوزاریی گشتگیر بۆ پاڵپشتیکردنی موکێبە حوسێنییەکان ئاماده‌كراوه‌

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/16 22:59

زیقار – INA – زەهرا سەباح

حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای زیقار، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پلانێکی خزمەتگوزاریی گشتگیری (تەواوکاری) بۆ پشتیوانیکردنی موکێبە حوسێنییەکان و دەستەی موکێبەکان ڕاگەیاند، هاوکات لەگەڵ هاتنەوەی مانگی موحەڕەمی حەرامدا.

سەلامە سەرهێد، یاریدەدەری پارێزگاری زیقار بۆ کاروباری خزمەتگوزاری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "حکومەتی خۆجێی بە هەماهەکـنگی لەگەڵ دەستەی موکێبە حوسێنییەکاندا، دەستی بە جێبەجێکردنی پلانی خزمەتگوزاریی تایبەت بە مانگی موحەڕەمی حەرام کردووە"، ڕوونیشیکردەوە کە "سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکەدا کەوتوونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە هاوڵاتیان و موکێبەکان".

زیاتی کرد: "پلانەکە چاودێریکردنی ئەو شەقامانە دەگرێتەوە کە دەبنە شایەتحاڵی بەڕێوەچوونی مەجلیسە حوسێنییەکان و هەڵدانی موکێبەکان و ڕێپێوانە تایبەتەکان بەم بۆنەیەوە"، جەختیشی کردەوە کە "تیمە خزمەتگوزارییەکان لە ماوەی 24 کاتژمێردا و لە درێژەی ڕۆژانی ئەم بۆنەیەوە بەردەوام دەبن لەسەر کارەکانی پاککردنەوە و هەڵمەتە خزمەتگوزارییەکان".

لەلایەن خۆیەوە، شاعیری حوسێنی، محەمەد عەرجاوی جەختی کردەوە کە "خەڵکی زیقار لە مانگی موحەڕەمدا شۆڕشی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) و ئەو دەرس، پەند و بەها مرۆییە باڵایانەی کە لە خۆی گرتووە بەرز ڕادەگرن و یاد دەکەنەوە"، داواشی لە دۆستانی ئیمام حوسێن کرد کە "پابەند بن بە ڕێبازەکەیەوە و شوێنپێی هەڵبگرن لە ڕەتکردنەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی بەهاکانی چاکسازی و قوربانیدان".

لەلایەکی دیکەوە، ئەندامی دەستەی موکێبە حوسێنییەکان، عەلی حەسەن ڕوونی کردەوە کە "یەکەی موکێبە حوسێنییەکان لە پارێزگاکەدا دەستیان کردووە بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی خەم و ماتەمینی وەک ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنی ڕۆژانی مانگی موحەڕەمی حەرام"، هاوکات بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی مەرجەعە ئاینییەکان و ئوممەتی ئیسلامی کرد.

ئاماژەی بەوەش دا کە "موکێبە حوسێنییەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ زیندووکردنەوەی ڕێوڕەسمەکانی عاشورا و ئەنجامدانی چالاکییە ئاینی و خزمەتگوزارییەکان کە گوزارشت لە بەهاکانی شۆڕشی نەمر و هەمیشەیی حوسێنی دەکەن".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)