🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی نەوت دەنگۆی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵەکانی بۆریی نەوت ڕەت دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/16 22:41

بەغداد – INA

وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە لە باری دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵەکانی بۆریی نەوت، عەلی عەبدولکەریم ئەلموسەوی، بڵاوکراونەتەوە.

وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "هەندێک لە پێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە عەلی عەبدولکەریم ئەلموسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵەکانی بۆریی نەوت دەستگیرکراوە"، جەختیشی کردووەتەوە کە "ئەم هەواڵانە سەرلەبەریان دوورن لە ڕاستییەوە".

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "بەڕێوەبەری گشتی بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە فەرمییەکانی خۆی و بەدواداچوون بۆ کار و چالاكییە ڕۆژانەکانی کۆمپانیاکە دەکات"، سەرنجیشی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە "کۆمپانیاکە داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات کە وردبین و بەرپرسیار بن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکاندا، و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی ڕاست، و نەکەونە داوی پڕوپاگەندە و هەواڵە بێ بنەماکان کە دەبنە هۆی دروستبوونی شڵەژان و چەواشەکردنی ڕای گشتی".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)