بەغداد – INA
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد، فەریق ڕوکن وەلید خەلیفە تەمیمی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێنمایی دا بە گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بۆ ڕێکخستنی جووڵەی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەر ڕێگاکان.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه :"فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد، فەریق ڕوکن وەلید خەلیفە تەمیمی، فەرمانی کردووە بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕێکخستنی جووڵەی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و خنکانی هاتوچۆ، بەتایبەتی لە کاتەکانی لۆد و لوتکەدا ، جگە لە ڕەوانەکردن و دابەشکردنی ئۆتۆمبێلەکان لە ناوچە قەرەباڵغەکانەوە (ڕێگا سەرەکی و لاوەکییەکان، یەکتربڕەکان، بازگەکان) لە سەرانسەری ناوچەکانی پایتەخت لە هەردوو بەری کەرخ و ڕەسافە".
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه : "ئەم هەنگاوە بە مەبەستی سووککردنی بارگرانی سەر شانی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی ناڕەحەتییەکانیان دێت، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا، ئەمەش بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ لایەن و فەرمانگە حکومییە پەیوەندیدار و پاڵپشتەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا".