بەغداد – INA – ئامنە سەلامی
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گشتی، ئەمڕۆ سێشەممە، داوای لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێل کرد کە لە ماوەی سەردانە ئاینییەکاندا لە مانگی موحەڕەمی حەرامدا پابەندی ڕێنمایی و یاساکانی هاتوچۆ بن، هاوکات دووپاتی کردەوە کە ڕێکارەکانی سەلامەتی هاتوچۆ لە سەرجەم ئەو ناوچانەی پێشوازی لە زیارەتکاران دەکەن، بەهێزتر کراون.
بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گشتی، عەقید حەیدەر شاکر محەمەد، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "بەڕێوبەرایەتییەکە ڕێکارەکانی سەلامەتی هاتوچۆی لە ماوەی مانگی موحەڕەمی حەرامدا بەهێزتر کردووە، بەتایبەتی لە ناوچە ئاینییەکان و شوێنەکانی کۆبوونەوەی زیارەتکاران بە مەبەستی مسۆگەرکردنی نەرمیی و ئاسانیی جووڵەی هاتوچۆ و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان"، هەروەها داوای لە "خاوەن ئۆتۆمبێلەکان کرد کە پابەندی ڕێنماییەکانی پیاوانی هاتوچۆ و دەزگا ئەمنییەکان بن کە لەسەر ڕێگاکان بڵاوکراونەتەوە، و خێراییەکانیان کەم بکەنەوە لە کاتی نزیکبوونەوە لە مەوکبەکانی سەرەخۆشی و ناوچەکانی کۆبوونەوەی زیارەتکاران، جگە لە خۆدوورخستنەوە لە ڕاگرتنی هەرەمەكيی ئۆتۆمبێل کە دەبێتة هۆی پەکخستنی جووڵەی هاتوچۆ".
ئاماژەی بەوەش کرد کە "گرنگە ڕێگا جێگرەوەکان بەکاربهێنرێن لە کاتی هەبوونی بڕین یان گۆڕانکاریی کاتیی هاتوچۆدا، و هێشتنەوەی مەودای سەلامەتی پێویست لە نێوان ئۆتۆمبێلەکاندا بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکان، و پێدانی لەپێشینەیی بە پەڕینەوەی پیادە و زیارەتکاران لەو شوێنانەی بۆ ئەوە دەستنیشانکراون"، جەختیشی لەسەر "پێویستی بەکارنەهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێریدا کردەوە، لەگەڵ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکە و شیاوی تەکنیکییەکەی، و پابەبوون بە بارکردن و ژمارەی دیاریکراوی سەرنشینان لە ناو ئۆتۆمبێلەکاندا و بارنەکردنیان بە شێوەیەکی سەرپێچی".
محەمەد ڕوونی کردەوە کە "هاوکاریکردن لەگەڵ مەفرەزە بڵاوکراوەکانی هاتوچۆ، بەشدارە لە ئاسانکاریی جووڵەی هاتوچۆ، و لە کاتی ڕوودانی هەر دۆخێکی لەناکاو (فریاگوزاری)، هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە (٩١١)ەوە بکەن بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست"، هاوكات جەختی لەسەر "گرنگیی نەڕۆیشتن بە پێچەوانەی ئاڕاستەی هاتوچۆ یان ڕانەگرتنی ئۆتۆمبێل لەو هێڵانەی بۆ دۆخی لەناکاو تەرخانکراون کردەوە، و ئارامگرتن بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بەدیهێنانی بەرزترین ئاستی ئاسانیی هاتوچۆ و خزمەتکردنی زیارەتکاران".
دووپاتیشی کردەوە کە "بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گشتی لە پاڵ هاووڵاتیان و بەکارهێنەرانی ڕێگاکاندایە، و ئامانجی سەرەکی پاراستنی سەلامەتی ئەوان و بەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی و سەلامەتی گشتییە بۆ هەمووان".