بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسێکی ئەمریکی، ئاشکرای کرد کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و جێگرەکەی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەیان واژۆ کردووە، ڕوونیشی کردەوە کە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران محەمەد باقر قالیبافیش واژۆی کردووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە: "ترامپ و ڤانس یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەیان واژۆ کردووە، هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش هەمان کاری کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد کە: "ڕێککەوتنەکە دەق لەسەر کردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز و لادانی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران دەکات".
ئاماژەی بەوەش کرد: "جووڵەی هاتوچۆ لە گەرووی هورمزدا لەم ساتەوە زیادبوونێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت".