بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، ڕایگەیاند کە کەشتییە بارکراوەکان بە نەوت دەستیان بە جووڵە کردووە بۆ دەرەوەی گەرووی هورمز.
ترامپ لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی خۆی (تروس سۆشیاڵ) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "کەشتییەکان دەستیان بە جووڵە کردووە، کە زۆربەیان بارکراون بە نەوت، لە گەرووی هورمز دێنە دەرەوە و بە 'ڕێڕەوی باشوور'دا دەڕۆن، کە ڕێڕەوێکی تەواو ئارام و پارێزراوە و لە باشترین دۆخی خۆیدایە".
ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد کە: "ڕێگای دیکەش هەن بۆ تێپەڕین و پەڕینەوە".