بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاگرربەست لەسەرجەم بەرەکان و بەتایبەت لوبنان لەخۆدەگرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنە کاتییەکە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاگربەست لەسەرجەم بەرەکان و بەتایبەتی لە لوبنان دەگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد کە: "تیرۆری (ئیسرائیل) لە زاحیەی باشووری بەیرووت دوێنێ بووە دەرفەتێک بۆ بەدیهێنانی بەرزترین ئاستی بەرژەوەندییەکانی ئێران و بەرژەوەندییەکانی بەرگری (مقاوەمە)".
جەختیشی کردەوە کە "ڕێزگرتن لە سەروەریی لوبنان و یەکپارچەیی خاکەکەی، بەشێکە لە ڕێککەوتنە کاتییەکە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا".