بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، بەبۆنەی (157)ەمین ساڵیادی جەژنی ڕۆژنامەگەریی عێراقییەوە پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسانی عێراق کرد.
زەیدی لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆژنامەنووسانی عێراق دەکەین، بەبۆنەی (157)ەمین ساڵیادی جەژنی ڕۆژنامەگەریی عێراقی، کە بەشداربووە لە بەهێزکردن و بنیاتنانی دەوڵەتی عێراقی هاوچەرخدا".
ئاماژەی بەوەشکرد کە: "پشتیوانیی خۆمان بۆ میدیای عێراقی بە هەموو جۆرەکانییەوە دووپات دەکەینەوە، بەهۆی ئەو بایەخە گەورەیەی کە هەیەتی لە چەسپاندنی بنەماکانی سیستەمە دیمۆکراتییەکەماندا"، هاوکات یادەوەریی "ئەو قوربانییە مەزنانەی هێنایەوە یاد کە ڕۆژنامەنووسانی عێراق لە هەڵوێست و قۆناغە نیشتیمانییە جیاوازەکاندا پێشکەشیان کردووە".