بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، بەرپرسێکی ئەمریکی، ئاشکرای کرد، کە سوپای ئەمریکا ڕێنمایی پێگەیشتووە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی ئەمریکا لەسەر گەرووی هورمز لە ڕۆژی هەینی داهاتوودا، ئەمەش لە چاوەڕوانی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ ئێراندا.
تۆڕی (CNN) لە زاری ئەو بەرپرسەوە گواستییەوە کە ڕایگەیاندووە: "ئەمە دۆخی ئێستایە، و ڕەنگە کاروبارات تاوەکو ڕۆژی هەینی داهاتوو گۆڕانکارییان بەسەردا بێت".
سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە لە دوای ڕێککەوتن لەگەڵ تاران، ڕێگە بە "هەڵگرتنی دەستبەجێی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا" دەدات کە بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپێنراوە.
دواتریش ڕایگەیاند: "لەگەڵ کردنەوەی گەرووەکە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لە ڕۆژی هەینیدا بە مەبەستی پاککردنەوەی لە مین، نەوت جارێکی دیکە لە هەردوولاوە بەرەو ناوچەکە و جیهان ڕەوانە دەکرێتەوە!".
هاوكات ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند، و ئاماژەی بەوە کرد کە واژۆکردنی فەرمی لەسەر ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە لە ڕۆژی هەینی داهاتوو، کە هاوتایە لەگەڵ 19ی حوزەیران، بەڕێوەدەچێت.