نێودەوڵەتی – INA
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە، ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند، هاوکات فەرمانی کرد بە کردنەوەی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی.
ترەمپ لە پۆستێکدا لەسەر سەکۆی "ترووس سۆشیاڵ" (Truth Social)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ئێستا ڕێککەوتنەکە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران تەواو بوو، پیرۆزبایی لە هەمووان دەکەم".
وتیشی: "بەم پێیە، دەسەڵاتی تەواو دەبەخشم بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی دەریاییدا بەبێ هیچ باج و ڕسوماتێک، هاوکات لە هەمان کاتدا فەرمان دەکەم بە هەڵگرتنی دەستبەجێی ئەو گەمارۆ دەریاییەی کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە سەپێنراوە".
لە کۆتاییدا وتی: "ئەی سەرجەم کەشتییەکانی جیهان، بزوێنەرەکانتان دابگیرسێنن و با نەوت بڕژێت".