🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

چوارچێوەی هەماهەنگی: کۆنترۆڵکردنی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی نیشتمان و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/14 21:17

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی کردەوە کە کۆنترۆڵکردنی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی نیشتمان و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە فەتوای جیهادی کەفایی خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی لە مێژووی عێراقدا دروستکرد.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: لە ساڵیادی پیرۆزی فەتوای جیهادی کەفاییدا، بە شانازی و شکۆمەندییەوە هەڵوێستی مێژوویی گەلی عێراق بەبیر دەهێنینەوە، کە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی لە مێژووی هاوچەرخی عێراقدا دروستکرد، کاتێک ڕۆڵەکانی نیشتمان بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی مەرجەعییەتی باڵای ئاینی هاتنە دەست بۆ بەرگریکردن لە عێراق و گەلەکەی و پیرۆزییەکانی، هەروەها بۆ پاراستنی ناوچەکە و جیهان لە مەترسی تیرۆر و توندڕەوی کە تەنها ئامانجی عێراق نەبوو، بەڵکو هەڕەشە بوو لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە گشتی.

بەیاننامەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەش دەخاتە ڕوو : کە لەم بۆنە نیشتمانییە گەورەیەدا، جەخت دەکەینەوە کە وەفاداری بۆ قوربانیدانی شەهیدان پێویستی بە بەردەوامیدانە بە کارکردن بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی عێراقی بەهێز و دامەزراوە دەستوورییە چەسپاوەکانی،و جێگیرکردنی سەروەری یاسا،و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، و کۆنترۆڵکردنی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا، وەک کۆڵەکەی سەرەکی بۆ پاراستنی نیشتمان و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی و مسۆگەرکردنی داهاتووی ڕۆڵەکانی.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەکەدا روونیشیدەکاتەوە : کە شانازیمان بەو ڕۆڵە نیشتمانییەوە دەردەبڕین کە حەشدی شەعبی ئەنجامی داوە وەک دامەزراوەیەکی ئەمنی فەرمی کە لە چوارچێوەی سیستەمی دەوڵەتی عێراق و یاسا کارپێکراوەکانیدا کاردەکات، لە بەرگریکردن لە عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دەکەن.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بێت : لە دوانزەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبیدا، جەخت لەسەر پشتیوانیکردن و بەهێزکردن و ڕێکخستن و پاراستنی مافی شەهیدان و برینداران دەکەینەوە، حەشدی شەعبی دەمێنێتەوە وەک جێگەی شانازی و پایەیەکی بنەڕەتی لە پایەکانی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ هێزەکانی دیکەی سوپاکەماندا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)