بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ، حیزبوڵڵای لوبنانی ، ڕایگەیاند کە هێزێکی (ئیسرائیلی) لە شارۆچکەی شەمع بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشی کردووەتە سەر کۆبوونەوەیەکی ئۆتۆمبێل و سەربازانی سوپای (ئیسرائیل) هەروەک لە شارۆچکەی ڕەشاف بە موشەک چەند ئامانجێکی پێکاوە.
حیزبوڵڵا لە دوو بەیاننامەی جیاوازدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، تیایدا ڕایگەیاند: "لە بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی، و بەپێی مافی ڕەوا لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و ئازادکردنی خاک و وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن دوژمنی ئیسرائیلییەوە، بەرگری حیزبوڵڵای لوبنانی هێزێکی ئیسرائیلی کە لە باڵەخانەیەک لە شارۆچکەی شەمعی باشووری لوبنان جێگیر بووبوون، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر کردە ئامانج، هەروەها کۆبوونەوەیەکی ئۆتۆمبێل و سەربازانی سوپای (ئیسرائیلی) لە شارۆچکەی ڕەشافی باشووری لوبنان بە موشەک کردە ئامانج.