🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەعرەجی: حکومەت سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە هاریکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرجەم پرسە نێودەوڵەتییەکاندا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/14 14:41

بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، جەختی کردەوە کە حکومەت سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە هاریکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرجەم پرسە نێودەوڵەتییەکاندا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، پێشوازی لە عەبدوڵڵا دەردەری ، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ،و بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتانی عەرەبی کرد، لە دیدارەکەدا تاوتوێی ئەو دۆسێیانە کرا کە جێگەی بایەخی هاوبەشن، هەروەها ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بوارە جیاوازەکاندا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئەعرەجی، جەختی لە سووربوونی حکومەتی عێراق کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە هاریکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرجەم پرسە نێودەوڵەتییەکاندا.

ئاماژەی بەوەشدا : کە وڵاتانی ناوچەکە بە بەرژەوەندی هاوبەشەوە بەستراونەتەوە کە لە خزمەتی گەلەکانیانە، و دابینکردنی هەلی کار ئەرکێکی بنەڕەتییە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتەکان.

هەروەک ئاماژەی بەوەشدا : کە عێراق پەیوەندی هاوسەنگی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهاندا هەیە، و سەقامگیری ناوچەکە یارمەتیدەر دەبێت لە دەستپێکردنی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی، لەوانە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان،و بەستنەوەی هێڵی ئاسنین،و پەرەپێدانی بوارەکانی زیرەکی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی (سایبەری).

هەروەک جەختیشی لە پێویستی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی وتاری توندوتیژی توندڕەوانە.

لە لای خۆیەوە،دەردەری،ئامادەیی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ بەهێزکردنی هاریکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا دووپاتکردەوە،و تیایدا ئاماژەی بە گرنگی عێراق و پێگە ناوەندییەکەی لە ناوچەکەدا کرد، و جەختی لە بەردەوامیدان بە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەوڵەکانی گەشەپێدان و سەقامگیری لە عێراق کردەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)