بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەید مقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، داوای کرد پشتیوانی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی بکرێت لە گەشتەکەیدا بۆ جامی جیهانی.
سەید سەدر لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: پێویستە لەسەر خۆشەویستانی وڵات، بە شێوازێکی شیاو پشتیوانی لە هەڵبژاردەکەیان بکەن لە گەشتی تۆپی پێیان لە جامی جیهانی.
سەید سەدر ئەوەشی خستۆتەڕوو : لەوانەیە سەرکەوتنەکانیان ببێتە هۆی گەڕاندنەوەی زەردەخەنە بۆ سەر لێوی عێراقییەکان دوای هەموو ئەو دەرد و ئازارانەی کە هەیانە.
ئاماژەی بەوەشکرد : پشتیوانیکردنتان بۆ هەڵبژاردەکەتان، لە خۆیدا سەرکەوتنێکە بۆ ئەوان.