بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، هەیبەت حەلبووسی ، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، جەختیان لەسەر گرنگی خێراکردن لە تەواوکردنی کابینەی حکوومەت کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: هەیبەت حەلبووسی،سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،پێشوازی لە سەید عەمار حەکیم ،سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : لە دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی وڵات کرا و جەخت لەسەر گرنگی خێراکردنی تەواوکردنی کابینەی حکوومەت کرایەوە، هەروەک گفتوگۆ لەبارەی لەپێشینە یاسادانانەکان بۆ قۆناغی داهاتوو کرا.
هەروەها دیدارەکە جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و پشتیوانیکردنی حکوومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکوومەتەکەیدا کردەوە.