🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری بازرگانی سەردانێكی مەیدانی بۆ سایلۆی كەركوك ئەنجام دەدات بۆ چاودێریكردنی گەیاندنی دروێنەی گەنم

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/13 14:23

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە مستەفا نزار عانی وەزیری بازرگانی، سەردانێكی پشكنینی بۆ سایلۆی كەركوك ئەنجامدا بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی بەبازاڕكردنی گەنم و میكانیزمەكانی وەرگرتنی بەروبووم لە جووتیاران.

لە بەیاننامەیەكی وەزارەت كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە لە میانی سەردانەكەدا، وەزیر پێداچوونەوەی بەو ڕێكارانەدا كردووە كە لە شوێنەكانی عەمباركردن و بەبازاڕكردن پەیڕەو دەكرێن، ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە جووتیاران دەكرێن، هەروەها چاودێری ڕۆیشتنی نەرمی كارەكانی وەرگرتن و پلانی بەڕێوەبردنی عەمباركردنیان كرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە : عانی گوێی لە تێبینی و داواكارییەكانی ژمارەیەك جووتیار گرتووە، جەختیشیكردووەتەوە پابەندبوونی وەزارەت بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكان بۆ دڵنیابوون لە پرۆسەی بازاڕكردن و هەڵمژینی بڕی بازاڕكراو بەپێی پلانە پەسەندكراوەكان.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە وەزارەت بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵ و بەرزكردنەوەی ئاسایشی خۆراك لەڕێگەی دەستەبەركردنی سەركەوتنی وەرزی بازاڕكردن و دەستەبەركردنی هەڵگرتنی بەروبوومی ستراتیژی بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بكات و پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆ بكات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)