بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ هەینی دەستەی چاودێری كۆمەڵایەتی دووپاتیكردەوە كە موچەی فەلامانبەران ویارمەتییەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی گرنتی كراوە، ئاماژەی بەوەشدا كە پرۆسەی خەرجكردنی كۆمەڵایەتی بەبێ هیچ دواكەوتنێك بەشێوەیەكی ئاسان بەرێوەدەچێت.
بەڕێوەبەری گشتیی دەسەتەكە عەبدولڕەحمان مەنسوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : سەبارەت بە بەردەوامبوونی یارانە، بەردەوامن، هەروەها سەرجەم لێدوانەكانی دەزگا حكومییەكان پشتڕاستی دەكەنەوە كە موچەی فەرمانبەران و یارانەی چاودێری كۆمەڵایەتی مسۆگەرە، ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە پرۆسەی خەرجكردنی ئەم یارمەتییانە بەبێ هیچ دواكەوتنێك بەردەوامە.".
سەبارەت بە پرسی گۆڕینی ئەو كەسانەی كە گواستراونەتەوە،مەنسووری ڕوونیكردەوە : كە پرۆسەی گواستنەوەكە بریتییە لە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ كەسانی گواستراو بۆ ئەو قەوارانەی كە گواستراونەتەوە بۆیان، جا بۆ دەستپێكردنی كار بێت یان بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی دامەزراندنی یان گرێبەستكردن. بۆیە ئەو پارانە لەبەردەستماندا نین، وەك چۆن لەگەڵ تاكە گواستراوەكەدا دەنێردرێت بۆ لایەنەكەی دیكە، سەبارەت بە پرۆسەی نوێی بەشداریكردن، مەنسووری ڕوونیكردەوە : ئەوە بە پلەی یەكەم پەیوەستە بەو پارانەی كە لە بودجە گشتییەكانی داهاتوودا وەریدەگرین، هەروەها بەندە بە بەردەستبوونی تەرخانكردنی دارایی كە بۆ جێگیركردنی ژمارەی نوێ دیاریكراون.