بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێكردنی دروێنەی گەنمی بۆ ساڵی ئێستای ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە : كە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، لەمساڵیشدا 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت.
ڕوونیكردووەتەوە : نرخەكان بەم شێوەیە دەبێت: نرخی هەر تۆنێك 700 هەزار دینار دەبێت بۆ كۆی گشتی 292 هەزار تەن، بڕی 108 هەزار تۆن كە دەمێنێتەوە لە دەرەوەی پلانەكەدایە و بە نرخی 500 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك دەكڕدرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە : بڕی وەرگیراو بەسەر كانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە دابەش دەكرێت:
- هەولێر: 122 هەزار و 680 تەن
- دهۆك: 116 هەزار و 830 تەن
- سلێمانی: 150 هەزار و 209 تەن
- هەڵەبجە: 11 هەزار و 280 تەن.