بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەفی ئەشڕەف ئەنجامدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان گەیشتە بینای ئەنجومەنی پارێزگای نەجەفی ئەشڕەف كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگار ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی ئەندامانی پەرلەمان كە نوێنەرایەتی پارێزگاكە دەكەن.