🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری دارایی: كار لەسەر پەرەپێدانی میكانیزمەكانی بودجەی بەرنامەكان دەكەین

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/12 15:05

بەغدا- INA

ئەمڕۆ هەینی فالح ساری وەزیری دارایی هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ پەرەپێدانی میكانیزمەكانی بودجەی بەرنامەكان دووپاتكردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دارایی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : فالح ساری وەزیری دارایی لەگەڵ گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان و فراوانكردنی هاوكارییەكان لە كەرتی دارایی و بانكی نێوان هەردوو وڵات.

وەزیر جەختی لە پابەندبوونی وەزارەتەكە كردەوە بە پەرەپێدانی هاوبەشی نێودەوڵەتی بەهێز و بەكارهێنانی شارەزایی ئوسترالیا بۆ پشتگیریكردنی پڕۆژەكانی گەشەپێدانی بەردەوام و هەمەچەشنكردنی ئابووری نیشتمانی. ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەت بەردەوامە لە مۆدێرنكردنی سیستەمی بانكی و باج و گومرگی، و پەرەپێدانی میكانیزمی بودجەی بەرنامەكان بۆ بەرزكردنەوەی كارایی بەڕێوەبردنی دارایی و بەرزكردنەوەی ئاستی ئەدای دامەزراوەیی.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئوسترالیا ویستی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی هاوكاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی شارەزایی بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی چاكسازی ئابووری و پەرەپێدانی كەرتی دارایی لە عێراق دەربڕی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)