بەغداد – INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆزینەوەی تەرمی پێشەوای بەناو "کەرتی باشووری بۆهرز "ی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە کەرتی دیالە ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "پشتبەستن بە زانیاریی ورد کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازییەوە سەبارەت بە بوونی مەفرزەیەکی تیرۆریستی لە ناوچەی باشووری بەهرز (لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە) بەدەستھاتبوون، پلانێکی چڕی چاودێری و پشکنینی ئاسمانی بە هەماهەنگی لە نێوان شانەی بەئامانجگرتن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بەڕێوبەرایەتی ناوبراو داڕێژرا کە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو."
له راگهیندراوهكهدا هاتووە: "دوای دڵنیابوونەوە لە بوونی مەفرزەکە کە لە دوو تیرۆریست پێکهاتبوو و یەکێکیان سەرکردەیەکی گرنگی داعش بوو، بازە دڵسۆزەکانی ئاسمان لە ڕێگەی فڕۆکەکانی F-16 ـەوە دوو هێرشی ئاسمانی سەرکەوتوویان ئەنجامدا. هاوکات لەگەڵ ئەو دوو هێرشەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامدران، دەستبەجێ هێزێکی وشکانی بەرەو ناوچەی هێرشەکە بەڕێکەوت بۆ ئەنجامدانی پشکنین و پاککردنەوەی شوێنەکە."
ئاماژەی بەوەش کردووە: "هێزە ئەمنییە نەبەردەکانمان لە سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانیاندا پشتیان بە خودا بەستووە، وە لە هەر ئۆپەراسیۆنێکدا سەرکەوتن هاوپەیمانیانە لە ڕاوەدووڕان و لەناوبردنی پاشماوەکانی تیرۆر و تێکشکاندنی مۆڵگەکانیان لە هەر شوێنێک بن."