🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری گەنجینە: زیانی هێرشەکان بۆ سەر کەنداو بە پارەی سڕکراوی ئێران قەرەبوو دەکرێتەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/11 23:59

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی دا بەوەی حکومەتی ئەمەریکا لە پارەی سڕکراوی ئێران قەرەبووی ئەو زیانانە دەکاتەوە کە ئێران بە وڵاتانی کەنداوی گەیاندووە.

وەزیری گەنجینە سکۆت بێسێنت ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، "ڕژێمی ئێران هەر زیانێک بە هاوپەیمانانمان لە کەنداو بگەیەنێت، جەرجییەکەی لەو پارانەی ناو هەژمارەکانی ئێران دەدرێت."

وەزیری گەنجینە جەختی کردەوە لە شکستهێنانی ئێران "لەو یاریانەی" ئەنجامی دەدات و گوتی، "هەر سەرانەیەک کە دەدرێت بە دەستەڵاتی کەنداوی گەرووی فارس دواتر لە پارەی هەژمارەکانیان دەبڕدرێت."

سکۆت بێسێنت هۆشداری دا بە بەردەوامی کردە سەربازییەکانی ئێران و گوتی دەبنە هۆی قوڵکردنەوەی لێکەوتە ئابوورییەکان بۆ تاران.

هەرچەندە هەتا ئێستا هیچ ژمارەیەکی فەرمی لەبەردەست نییە، بەڵام مەزەندە دەکرێت سامانی ئێران بە بەهای زیاتر لە 100 ملیار دۆلار لە جیهاندا سڕ کرابێت.

یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێوان ئەمەریکا و ئێران بۆ ڕێککەوتن بریتییە لە چارەنووسی ئەو پارە سڕکراوانە. بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئێران داو دەکات لە ڕێککەوتنەکەدا نزیکەی شەش بۆ 12 ملیار دۆلاری سڕکراوی بۆ بگەڕێنرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)