بەغداد - INA
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیکردەوە: "عێراق بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ چەسپاندنی ژینگەیەک کە لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن، هاوکاری و ڕێزگرتن لە سەروەری بنیات نرابێت".
ئەعرەجی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "عێراق باوەڕی وایە کە هێورکردنەوە، دیالۆگ و هاوبەشی بنیاتنەر، کاریگەرترین ڕێڕەون بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەهێزکردنی دەرفەتەکانی پێشکەوتن لە ناوچەکەدا".
وتیشی: "لەسەر بنەمای پێگە و ڕۆڵی هەرێمی خۆی، عێراق بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ براکانی لە وڵاتانی عەرەبی، کەنداو و وڵاتانی دراوسێ بۆ چەسپاندنی ژینگەیەک کە لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن، هاوکاری و ڕێزگرتن لە سەروەری بنیات نرابێت".
رونیشیكردەوە: "هەروەها عێراق پەرەپێدانی تواناکانی خۆی لە بواری ئاسایشی سایبەری و پاراستنی ژێرخانە گرنگەکانی دەخاتە ناو کارە لەپێشینە نیشتمانییەکانی خۆیەوە، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ دیدگایەکی گشتگیر کە ئامانجی بەهێزکردنی بەرگری نیشتمانی و بەشداریکردنە لە بنیاتنانی دەوروبەرێکی هەرێمی کە سەقامگیرتر، هاوسەنگتر و گەشەسەندووتر بێت".