بەغداد – INA
دەزگای دژەتیرۆر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە قەزای تارمییە ڕاگەیاند.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "پاڵەوانانی دەزگای دژەتیرۆر، ئۆپراسیۆنێکی جۆرییان بەپێی زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوونی مەیدانیی بەردەوام ئەنجامدا، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی تیرۆریستێک لە قەزای تارمییە لە باکووری بەغداد".
راشیگەیاند: "ئەم تیرۆریستە لە چوارچێوەی بەناو (ویلایەتی ئەنبار) کاری کردووە و چەندین کردەوەی تیرۆریستی دژی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان ئەنجامداوە، و دوای ئەوە گواستوویەتییەوە بۆ پارێزگای بەغداد و گەڕاوەتەوە بۆ کارکردن لەگەڵ تاقمە تیرۆریستییەکان و چەندین پۆستی لە نێو چەتە تیرۆریستییەکانی داعشدا وەرگرتووە، کە دواهەمینیان فەرماندەی مەفرەزەیەکی ئەمنی بووە".