🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری پەروەردە ڕێنماییدەکات بە کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ لە دۆسیەی دەستبەسەرداگرتنی دەفتەری تاقیکردنەوەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/11 02:38

بەغداد – INA

وەزیری پەروەردە، عەبدولکەریم عەبتان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێنماییدا بە کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ لە دۆسیەی دەستبەسەرداگرتنی چەند دەفتەرێکی تاقیکردنەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد.

وتەبێژی فەرمی بەناوی وەزارەتی پەروەردە، کەریم سەید، لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "وەزارەتی پەروەردە پێزانینی زۆری هەیە بۆ ئەو هەوڵە مەزندانەی کە لەلایەن دەزگا ئەمنییە تایبتمەندەکانەوە دراون لە بەدواداچوون و دەستبەسەرداگرتنی دۆسیەی هاتوچۆپێکردنی دەفتەرەکانی تاقیکردنەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد لەمڕۆدا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئاستێکی بەرزی هەماهەنگی و پەرۆشییە بۆ پاراستنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان و پاراستنی دەستپاکیەکەی."

ئاماژەی بەوەش کردووە: "لەو کاتژمێرانەی ئەمشەودا، وەزارەت جەخت لەسەر بەستنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکاتەوە بۆ بەدواداچوونی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە، و وەزیری پەروەردە، عەبدولکەریم عەبتان، ڕێنماییداوە بە کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ و خێرا بۆ تێگەیشتن لە ڕاستی و هۆکارەکانی بابەتەکە، و جەختیشی کردووەتەوە لەسەر سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆ و مەیدانیی خۆی بۆ سەلامەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان لە سەرجەم پارێزگاکاندا."

لەکۆتاییدا وتی: "هەروەها وەزارەت دڵنیایی دەداتە ڕۆڵەکانی خۆی لە قوتابییان و خوێندکاران و باوان (کەس‌وکار)، کە تاقیکردنەوە گشتییەکان بەپێی ڕێسا و ڕێکاری توندی ئەمنی و تەکنیکی بەڕێوەدەچن، و وەزارەت بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی و شەفافییەتەوە مامەڵە لەگەڵ هەر حاڵەتێکی تومارکراودا دەکات، بەجۆرێک کە پاراستنی مافی خوێندکاران و سەلامەتیی تاقیکردنەوەکان مسۆگەر بکات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)