نێودەوڵەتی – INA
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی کردەوە کە بۆردومانکردنی ئێران بەم زووانە کۆتایی دێت.
ترامپ بە تۆڕی "فۆکس نیوز"ی ڕاگەیاندووە: "ئەمشەو بەرپرسانی باڵای ئێران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانەوە پەیوەندییان پێوەکردم و داوای ڕاگرتنی بۆردومانکردنی وڵاتەکەیان کرد،" هاوكات جەختیشی کردەوە کە "هێرشەکان زۆر بەم زووانە ڕادەگیرێن، بەڵام ڕەنگە جارێکی تر بگەڕێینەوە سەر هێرشکردن."
ترامپ ئاماژەی بەوەش کردووە: "هێزەکانی ئەمریکا ٤٩ مووشەکی جۆری تۆماهۆک (Tomahawk)یان ئاراستە کردووە کە ئامانجگەلێکیان لە قووڵایی خاکی ئێراندا پێکاوتووە،" ڕوونیشیکردەوە کە "فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسمانی ئێراندا دەفڕن و لە ئێستادا سەرقاڵی تێکشکاندنی سیستمی ڕادار و بەرگریی ئاسمانین لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەدا."