بەغدا - INA
عەدنان فەیحان دلێمی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە لە پشتگیریکردنی ئەو یاسا و ڕێکارانەی کە زامنی دادپەروەری دەکەن بۆ قوربانیانی تاوانەکانی داعشی تیرۆریست.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نیردراوە ڕایگەیاند: عەدنان فەیحان دلێمی جەختی کردەوە کە ساڵیادی کەوتنی مووسڵ بەدەست تاقمە تیرۆریستەکانی داعش، یەکێکە لە پڕئازارترین لاپەڕەکانی مێژووی نوێی عێراق؛ بەهۆی ئەو قوربانی و مەینەتییە مرۆییانە و تەحەدییە بوونیانەی کە ڕووبەڕووی دەوڵەت و کۆمەڵگە بوونەتەوە، پێش ئەوەی عێراقییەکان بە ئیرادە و یەکڕیزی خۆیان بەسەر تیرۆردا سەربکەون.
فەیحان وتی: ئەم یادە وا دەخوازێت کە بە شکۆمەندییەوە لەبەردەم خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی بوەستین، کە بەشداربوون لە بەدیهێنانی سەرکەوتن بەسەر تیرۆر و گەڕاندنەوەی ئەو شارانەی کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە گڵاو کرابوون.
جەختیشی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە لە پشتگیریکردنی ئەو یاسا و ڕێکارانەی کە زامنی بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانیانی تاوانەکانی داعش و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان دەکەن، ئاماژەی بەوەش کرد کە هەر جۆرە پڕوپاگەندە یان پشتگیری یان پاساوێك بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، دەبێت بە توندییەکی یاسایی ڕووبەڕووی ببینەوە، بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتەکانی ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەش کرد کە پاراستنی دەستکەوتی ڕزگارکردن پێویستی بە بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و چەسپاندنی سەروەریی یاسا هەیە، بە جۆرێک کە داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیر بۆ هەموو عێراقییەکان زامن بکات.