🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کردنەوەی یەکەمین سەنتەری ڕۆشنبیریی منداڵان لە کەرکوک

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/10 17:05

کەرکوک – INA- ڕوودی ئەنوەر

وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار، ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکەمین سەنتەری ڕۆشنبیریی منداڵانی لە کەرکوک کردەوە، بە پاڵپشتی و بودجەی دیوان و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک.

ئیسماعیل سولەیمان، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڕۆشنبیریی منداڵان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار ئەمڕۆ سەنتەری ڕۆشنبیریی منداڵانی لە کەرکوک کردەوە، کە ئەم سەنتەرە بەشدار دەبێت لە پەرەپێدانی توانا پەیوەندیدارەکان بە بەهرە فیکری و ئەدەبی و هونەرییەکان و فراوانکردنی تواناکانی منداڵ بۆ بونیادنانی فیکری مرۆیی.

وتیشی: دیدگای ئێمە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری جەخت لەسەر وەبەرهێنان لە مرۆڤدا دەکاتەوە، چونکە ئەو بنەمای کۆمەڵگەیە، ڕوونیشیکردەوە کە ئەم سەنتەرە بە یەکێک لە دیارترین ئەو وەبەرهێنانەکان دادەنرێت کە توانای هونەری و فیکری و ڕۆشنبیریی منداڵەکانمان گەشە پێدەدات.

ئاماژەی بەوەش کرد کە پارێزگای کەرکوک بە فرەچەشنیی نەتەوەیی جیادەکرێتەوە، ئەمەش دەکرێت بە شێوەیەکی کۆمەڵایەتی و ئەرێنی دەربکەوێت لە ڕێگەی ئەو داهێنانانەی کە منداڵان پێشکەشی دەکەن، کە ڕەنگدانەوەی کلتوورە جیاوازەکانیان دەبێت.

تیشکی خستە سەر ئەوەی کە سەنتەرەکە هەموو منداڵان لەخۆدەگرێت، و بەگوێرەی سەرپەرشتیارانیش، دامەزراوەکە کاردەکات بۆ چەسپاندنی بەرهەمی عەقڵی و بەهێزکردنی بەهاکانی پێکەوەژیان، لەگەڵ دەوڵەمەندکردنی دیمەنی ڕۆشنبیری لە کەرکوک.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)