یاریگا – دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤێنزوێلا لەو یارییە دۆستانەی کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، گراهام ئاڕنۆڵدی راهێنەری ئوسترالی، هەڵوێستێکی توندی وەرگرت و رێوشوێنی بەپەلەی بۆ چاککردنی هەڵەکان راگەیاند. سزایەکی جیاواز: کەس ناخەوێت بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی عێراق ئاڕنۆڵد لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی دەرکرد. راهێنەرەکە رایگەیاند کە رێگە نادات یاریزانان بخەون یان ژەمی نانی …