بەدواداچوون -INA
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە ئێران کاتێکی زۆری لەدەستداوە بە دانوستاندن لەسەر ڕێککەوتنێک کە دەبووە هۆی بەدیهێنانی دەستکەوتی گەورە بۆی.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: ئێران کاتێکی زۆری لەدەستدا بە دانوستاندن لەسەر ڕێککەوتنێک کە دەستکەوتی گەورەی بۆ بەدی دەهێنا، ئێستاش دەبێت باجەکەی بدات، ڕوونیشیکردەوە کە ئێران بەبێ کردار قسان دەکات و سەردەمی ملھوڕەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی کۆتایی هاتووە.
وتیشی: "سوپای ئێران لەناو پشێوییەکی گەورە و سەرلێشێواوییەکی گشتیدایە، زۆرێک لە پێکهاتەکانی وەک هێزی دەریایی و ئاسمانی چیتر بوونیان نەماوە