🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترامپ: وەڵامدانەوەی ئێمە دژی ئێران زۆر بەهێز دەبێت

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/10 02:59

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەی بی سی نیوز وتی "پێموایە وەڵامدانەوە زۆر گرنگە، ئەوان کۆپتەرێکیان خستە خوارەوە و ئێمەش لە ئێستادا وەڵامی دەدەینەوە."

جاناتان کارل، پەیامنێری کەناڵی کەناڵی ئەی بی سی نیوز ڕایگەیاند بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک دۆناڵد ترامپ قسەی کردووە لە کاتێکدا سێنتکۆم هێرشەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئەمەریکای لە دژی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاندووە.

بەگوێرەی ئەو پەیامنێرە، ترامپ وتویەتی "پێموایە وەڵامدانەوە زۆر گرنگە. ئەوان هێلیکۆپتەرێکیان خستە خوارەوە و ئێمەش لە ئێستادا وەڵامی دەدەینەوە."

سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوە وەڵامێکە بۆ ئەوەی دوێنێ شەو بەرامبەر هێلیکۆپتەرەکەمانیان کرد و پێموایە وەڵامدانەوەکە دەبێت زۆر بەهێز بێت و ئەم وەڵامەش هەروا دەبێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)