بەغداد – INA
دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە بۆمبێکی چێنراویان پووچەڵکردووەتەوە کە لەسەر ڕێگای حەدیسە – بێجی دانرابوو.
دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "لە چوارچێوەی هەوڵە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و دابینکردنی ئاسایشی ڕێگا گشتییەکان، یەکێک لە کۆمپانیا جێبەجێکارەکانی پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای حەدیسە – بێجی، لە کاتی بەڕێوەچوونی کارەکانیدا بۆمبێکی چێنراوی لەسەر لایەکی ڕێگاکە دۆزیوەتەوە".
لە راگهیندراوهكه هاتووە: "دوای ئاگادارکردنەوە لە ڕووداوەکە، هێزێک لە فەوجی چوارەم سەر بە تیپی ٥٧ لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی دووەمی تیپی کۆماندۆی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، چوونە شوێنی دۆزینەوەی بۆمبەکە".
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە: "هێزە هاوبەشەکە توانیویانە مامەڵە لەگەڵ بۆمبەکەدا بکەن و بەپێی ڕێکارە ئەمنییە پەسەندکراوەکان دەریبهێنن، پێش ئەوەی بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو بتەقێنرێتەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێبکەوێتەوە".