سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە 9ی مانگی شەش پشتڕاستی کردەوە کە ئێران هەلیکۆپتەرێکی ئاپاچی ئەمەریکایی زۆر پێشکەوتووی خستووەتە خوارەوە.
دۆناڵد ترامپ لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تروث سۆشیال نووسیویەتی "تازە لەلایەن سوپای مەزنەکەمانەوە ئاگادار کرامەوە کە شەوی ڕابردوو ئێرانییەکان یەکێک لە هەلیکۆپتەرە زۆر پێشکەوتووەکانی ئاپاچی ئێمەیان خستە خوارەوە لەکاتێکدا ئەرکەکەیان بەسەر تەنگەی هورمزدا جێبەجێکردووە."
ئاماژەی بەوەشکرد "لەم ئەرکەدا دوو فڕۆکەوان هەبوون، هەردووکیان سەلامەتن و بریندار نەبوون، بەڵام ئەمەریکا، لەبەر پێویستی، دەبێت وەڵامی ئەم هێرشە بداتەوە. سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە."