بەغداد - INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ سێشەممە، حوکمێکی بە ساڵێک زیندانی و غەرامەکردنی بە بڕی 4.5 ملیۆن دۆلار لە دژی جەمال کەربولی دەرکرد.
لەو حوکمەدا کە لەلایەن دادگای تاوانەکانی ناوەندیی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەرچووە و كه دستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كهوت، تێیدا هاتووە: "تاوانبارکردنی تۆمەتبارکراو بەپێی حوکمەکانی ماددەی 453/ بڕگەی یەکەم لە یاسای سزادان، و سزادانی بە زیندانیی سادە بۆ ماوەی یەک ساڵ."
دادگا بڕیاریشیدا بە "پابەندکردنی تۆمەتبارکراو جەمال ناسر دەلی کەربولی بە پێدانی بڕی چوار ملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلاری ئەمریکی بە داواکار (سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی) جیا لە پۆستەکەی."