بەغداد - INA
ئەنجومەنی وەزیران لە میانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێشەممەیدا چەند بڕیارێکی دەرکرد، کە دیارترینیان بەردەوامبوونی کارکردنە بە دانانی ئەو داهاتانەی لە هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانەوە بەدەستدێن لە هەژماری کراوەی وەزارەتی دارایی بۆ ئەم مەبەستە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە (24213ی ساڵی 2024)ی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چارەسەرکردنی قەرەباڵغی و ئاستەنگەکانی هاتوچۆ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکایەتیی پێنجەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، کە تێیدا تاوتوێی دۆخی گشتیی وڵات و ئەو بابەتانە کرا کە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا جێگیرکرابوون، و بڕیار و پێشنیارە پێویستەکانیان لەسەر وەرگیرا."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه "ئەنجومەنەکە بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی کارکردن بە دانانی ئەو داهاتانەی لە هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانەوە بەدەستدێن لەناو هەژماری کراوەی وەزارەتی دارایی کە بۆ ئەم مەبەستە تەرخانکراوە."
لهسەبارەت بە کاروباری هاتوچۆش، لە راگهیندراوهكهدا هاتووە: "ئەنجومەن جەختی لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە (24213ی ساڵی 2024)ی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەرەباڵغی و ئاستەنگەکانی هاتوچۆ، و جێبەجێکردنی بەیاننامەی ژمارە (5)ی ساڵی 2024ی دەرچوو لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی گشتییەوە لەلایەن بەڕێوبەری هاتوچۆی گشتی یان ئەو کەسەی ڕادەسپێردرێت، لەگەڵ هەماهەنگیکردن لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و هەردوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی و گشتکاری، و وەزارەتی گواستنەوە، و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد، سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی لە نووسراوی وەزارەتی ناوخۆدا لە ڕێکەوتی 2ی ئایاری 2026 جێگیرکراون."
هەروەها هاتووە: "لە لایەنی یاساییەوە، ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر ڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای کێبڕکێ و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری (ژمارە 14ی ساڵی 2010) دا و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد."
له راگهیندراوكهدا ئهوهیش هاتووه کە "لە چوارچێوەی ڕێکخستنی پەیوەندییە دەرەکییەکاندا، ئەنجومەن پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتیی نێوان عێراق و ئیسپانیای بۆ هاوکاری لە بواری ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تاواندا پەسەند کرد."