🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری وزەی ئەمریکا: هاتوچۆی کەشتییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو بەرز دەبێتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/09 17:44

نێودەوڵەتی – INA

وەزیری وزەی ئەمریکا، کریس ڕایت، ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرای کرد کە هاتوچۆی کەشتییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

ڕایت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هاتوچۆی کەشتییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو بەرز دەبێتەوە."

ناوبراو یشی کردەوە: "ئێران بابەتێکی جەوهەرییە کە لە ئێستادا چارەسەری دەکەین و بەردەوامیش دەبین لە چارەسەرکردنی، و ئەمریکا لە دۆخێکدایە کە ڕێگەی پێدەدات ئەمە بکات"، وتیشی: "ئێمە داهاتوویەکی زۆر گەش دەبینین کە لە ساڵان و دەیەکانی داهاتوودا لە فرەیی و زۆریی وزەدا بژیت."

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشکرد کە "هەناردەی نەوتی ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)