بەغداد - INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان فەیحان دلێمی ، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ وەزیری پەروەردە، عەبدولکەریم عەبتان جەبووری، گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە، کۆتاییهێنان بە دۆسیەی قوتابخانە قوڕی و کارەڤانییەکان، قوتابخانه دوو دەوامیهكان و پشتبەستن بە وەرچەرخانی دیجیتاڵییان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان فەیحان دلێمی، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، پێشوازی لە وەزیری پەروەردە، عەبدولکەریم عەبتان جەبووری کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی پەروەردە لە عێراق و ئەو تەحەددیانەی ڕووبەڕووی کەرتی خوێندن دەبنەوە."
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "هەروەها تاوتوێی لەپێشینەکانی گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە کرا، کە لە سەروویاندا کۆتاییهێنان بە دۆسیەی قوتابخانە قوڕی و کارەڤانییەکان و دەوامی فرەچەشن، فراوانکردنی پڕۆژەکانی باڵەخانەی قوتابخانەکان، پشتبەستن بە وەرچەرخانی دیجیتاڵی و دروستکردنی بنکەی زانیاریی یەکگرتووی خوێندن، بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی بەرنامەی حکومەت و ڕاسپاردەکانی لیژنەی پەرلەمانی تایبەت بە کارنامەی وەزاری."
فەیحان لە میانی دیدارەکەدا جەختی کردەوە کە "کەرتی پەروەردە یەکێکە لە گرنگترین کۆڵەکەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی، بەهۆی پەیوەستبوونی بە زیاتر لە 12 ملیۆن و 200 هەزار قوتابی و خوێندکار، و زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار لە کادرانی پەروەردەیی."
ههروهها جەختیشی لەسەر "پابەندبوونی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە بۆ پشتگیریکردنی وەزارەت لە ڕێگەی یاسادانان و تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن."
لای خۆشیەوە، وەزیری پەروەردە ستایشی "پشتیوانیی جێگری یەکەم و ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد بۆ کەرتی پەروەردە"، و جەختی لەسەر "نەبڕاوەیی وەزارەت کردەوە بۆ جێبەجێکردنی چاکسازیی گشتگیر و هێنانەکایەی بازدانێکی جۆری لە ژینگەی خوێندندا، چارەسەرکردنی کەمیی باڵەخانەی قوتابخانەکان، و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پەروەردەیییەکان بە شێوەیەک کە پێداویستییەکانی قوتابییان و کادرانی پەروەردەیی لە سەرانسەری عێراقدا دابین بکات."