🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حاجی ئۆمەران... مینێك به‌ هاوڵاتیكدا ته‌قیه‌وه‌

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/09 16:32

هه‌ولێر- INA

لە کوێستانەکانی سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران، هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بە سەختی بریندار بوو ئەمەش دەبێتە دووەم حاڵەتی تەقینەوەی مین لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، هاووڵاتییەک لە کاتی سەردانیکردنی بۆ کوێستانەکانی مێرگەدرێژان لە سنووری حاجی ئۆمەران، مینێکی پێدا تەقییەوە.

بەهۆی ڕووداوەکەوە قاچێکی بە سەختی بریندار بووە و دەستبەجێ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی چۆمان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش گومان دەکرێت بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە قاچێکی لەدەست دابێت.

ئەمە دووەم حاڵەتی برینداربوونی هاووڵاتییانە بە مین و تەقەمەنی لە کوێستانەکانی ئەو سنوورەدا تەنیا لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا. زۆرجار لە وەرزی بەهار و هاویندا هاووڵاتییان بۆ هێنانی گژوگیا یان گەشتکردن ڕوو لەو ناوچە

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)