🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

مەسرور بارزانی و ئەحمەد داودئۆغڵۆ جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/09 13:35

هه‌ولێر - INA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.

نووسینگه‌ی راگه‌یندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد".

لە دیدارەکەدا کە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)