نێودەوڵەتی – INA
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە سەلامەتیی تیمی هێلیکۆپتەرە ئەمریکییەکەی دووپاتکردەوە کە لە نزیک گەرووی هورمز کەوتبووە خوارەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناڕوونی لە دەوروبەری هۆکارەکانی ڕووداوەکە بەردەوامە، کە هاوکات بوو لەگەڵ ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
ترەمپ ڕایگەیاند: "تیمی هێلیکۆپتەرە ئەمریکییەکە کە لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە و لە دوو فڕۆکەوان پێکهاتبوو، سەلامەتن."
راشیگەیاند: "پێموایە بارودۆخی ناوچەکە هێور دەبێتەوە، چونکە هەردوولا لەسەر ڕاگرتنی تەقە ڕێککەوتوون"، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد: "گەمارۆی ئابووریی سەر ئێران بۆ ئێمە باشترە لە بژاردەی سەربازی."