🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئیسرائیل ئاگاداریی بەپەلە دەدات خه‌ڵكی ناوچه‌ی شاری سور و کەمپەکانی باشووری لوبنان چۆڵبكه‌ن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/09 11:47

نێودەوڵەتی – INA

سوپای داگیرکەری ئیسرائیل، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی شاری "سور" و کەمپەکانی دەوروبەری لە باشووری لوبنان کرد بۆ ئەوەی دەستبەجێ ناوچەکە چۆڵ بکەن.

سوپای داگیرکەر ڕایگەیاند: "پێویستە لەسەر دانیشتووانی شاری سور، گەڕەکی مەسیحییەکان لە شارەکەدا و کەمپەکانی دەوروبەری لە باشووری لوبنان، بە شێوەیەکی تەواو و بەپەلە ناوچەکە چۆڵ بکەن."

هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەدا، تۆپخانەکانی ئیسرائیل دەستیان کرد بە تۆپبارانکردنی شارۆچکەی "سەریفا" لە قەزای سور لە باشووری لوبنان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)