بەغداد – INA – ئامنە سەلامی
وزارەتی کشتوکاڵ، ئەمڕۆ سێشەممە، پێکهێنانی ژوورێکی عەمەلیاتی (فەرماندەیی چالاکییەکان) بۆ بەدواداچوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگرت.
میساق عەبدولحوسێن خەفاجی، بریکاری تەکنیکیی وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ژووری عەمەلیاتی بەدواداچوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی کرایمیا-کۆنگۆمان کرد، ئەمەش لەسەر بنەمای ڕێنمایی و ڕەزامەندی عەبدولڕەحیم جاسم شمەری وەزیری کشتوکاڵ، و بە ئەندامێتی ژمارەیەک لە پسپۆڕان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو وەزارەت."
ڕوونیشیکردەوە کە "لە کاتی کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە ڕەوشی پەتایی نەخۆشییەکە و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکانی تووشبوونی تۆمارکراو کرا، جگە لە تاوتێکردنی ئەو سەردانە مەیانییانەی کە بۆ نەخۆشخانە ڤێتێرنەرییەکانی هەردوو پارێزگای واسیت و زیقار ئەنجامدراون، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە پێداویستییەکانیان لەو پێداویستییە سەرەکییانەی کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پێویستن."
خەفاجی لە کاتی کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە مەیدانییەکان و بەهێزکردنی ڕێکارەکانی چاودێری، بەدواداچوون و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە پاراستنی سامانی ئاژەڵی و پاراستنی تەندروستی گشتی"، ئاماژەشی بەوە کرد کە "کۆبوونەوەکە بە چەندین ڕاسپاردە و ڕێکاری گونجاو کۆتایی هات کە دەبنە هۆی بەهێزکردنی کارەکانی ڕووبەڕووبوونەوە و خۆپارێزی، و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانانەی کە بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە و سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی داڕێژراون."