بەغداد – INA
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە، جێبەجێکردنی پرۆسەیەکی دەستبەسەرداگرتنی دژی بەرپرسان لە یەکێک لە فەرمانگەکانی جێبەجێکردن لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند، ئەمەش لەسەر بنەمای کەیسی سەرانەسەندن، داواکردن و وەرگرتنی بەرتیل، و دزینی پارەی گشتی.
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "تیمێکی کار کە لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دیالە پێکهێنرابوو، توانییان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن لە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگاکە، لەگەڵ بەرپرسی هۆبەی دۆسیەکان لە هەمان فەرمانگەدا، لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیر بکەن؛ ئەمەش دوای داڕشتنی بۆسەیەکی توندوتۆڵ بۆیان، کاتێک لە کاتی وەرگرتنی بڕە پارەی بەرتیلەکە لە یەکێک لە سەردانیکەران دەستبەسەر داگیران، کە بەرامبەر بە گەڕاندنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەی بووە کە لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی جێبەجێکردندا دەستی بەسەردا گیرابوو." ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیشیکردووەتەوە کە "تۆمەتباران پێشتر ئەو بڕە پارانەیان دزیوە کە سەردانیکەرەکە پێشکەشی کردبوون، بەو پێیەی نەخرابوونە سەر هەژماری فەرمانگەکە وەک داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت."
ئاماژە بەوەش کراوە: "تۆمەتبارەکان دوای دزینی بڕە پارە دراوەکان، دۆسیە ئەسڵییەکەی جێبەجێکردنیان لەناوبردووە"، هاوکات تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە "کۆنووسێکی فەرمی بۆ دەستبەسەرداگرتنەکە ڕێکخراوە و لەگەڵ تۆمەتباران و بەڵگەکانی تاوانەکەدا خراونەتە بەردەم دادوەر پشکنینی دادگای لێکۆڵینەوەی بەعقوبە کە تایبەتە بە کەیسەکانی دەستپاکی، ئەویش بڕیاریدا بە ڕاگرتنیان بەپشتبەستن بە ئەحکامەکانی ماددەی (٣٠٧) لە یاسای سزادانی عێراقی."