🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترەمپ: بە (نەتانیاهۆ)م ڕاگەیاندووە کە ئەگەر شەڕێکی هەمەلایەنە دژی ئێران بەرپا بکات بە تەنیا جێیدەهێڵم

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/08 21:05

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، جەختی کردەوە، کە بە سەرۆک وەزیرانی قەوارەکەی (بنیامین نەتانیاهۆ)ی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر شەڕێکی هەمەلایەنە دژی ئێران بەرپا بکات، بە تەنیا جێیدەهێڵێت.

ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "دوێنێ بە (نەتانیاهۆ)م گوت کە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکات، ئەگەرنا ڕەنگە خۆی لە ناو شەڕەکەدا بە تەنیا ببینێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد کە: "بۆم ڕوون کردووەتەوە کە شەڕێکی هەمەلایەنە دژی ئێران، ڕەنگە (ئیسرائیل) بەبێ پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا جێبهێڵێت".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەوڵم داوە قەبارەی وەڵامدانەوەی (ئیسرائیل) بۆ سەر ئێران کەم بکەمەوە، و 5 وڵات داوایان لێکردووم فشار بخەمە سەر نەتانیاهۆ"، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد "پێموایە ئێران خوازیاری واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)